پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه نیمار نزیك بێت له یانه‌كه‌یان و هاوكات ده‌ڵێت هیوادارم مێسی له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه غه‌ڕناته كومان وتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك نیمار له به‌رشه‌لۆنه نییه و یاریزانی ئێمه نییه ، بۆیه من قسه له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی خۆم ده‌كه‌م .
له باره‌ی گرێبه‌ستی پاریس سانجێرمان بۆ مێسی كومان وتی: زۆر گرنگی به‌و بابه‌ته ناده‌م ، نازانم ڕاسته یان نا، به‌ڵام هیوادارم له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت .