پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 29 نیسانی 2021 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می یه‌كه‌م قۆناغ به‌ڕێوه ده‌چێت .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له هه‌ندرێن ده‌كات و هه‌روه‌ك زاخۆ له شاری سلێمانی ده‌بێته میوانی سیروانی نوێ .
له هه‌مان كات برایه‌تی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له شێروانه‌ی كه‌لار ده‌كات .