تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ڕیخۆڵە وەک گیرفانێکی شێوە پەنجەیی وایە کەلە کۆڵۆن دەردەچێت لەبەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناو سکدا .
کاری ڕیخۆڵە کوێرە مەبەستێکی دیاری کراوی نییە ، هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە دەبێتە هۆی ئازار لەبەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناو سکدا بەڵام لە زۆربەی کەسدا ئازارەکە لە ناوکەوە دەست پێ دەکات ، کاتێک هەوکردنەکە خراپتر دەبێت ئەوا ئازارەکەش زیاد دەکات و لەکۆتاییدا دەبێتە ئازارێکی توند هەرچەند بۆی هەیە ههموو كهس توشی ڕیخۆڵە کوێرە ببێت بەڵام زیاتر لە تەمەنی نێوان ١٠-٣٠ ساڵییدا ڕوودەدات ، چارەسەری ستاندار بۆ ئەم حاڵەتە لابردنی ڕیخۆڵە کوێرەیە بە شێوەی نەشتەرگەری لە نیشانەکانی ڕیخۆڵە کوێرە ،
ئازاڕێکی لەناکاو لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی ناو سکدا ، ئازارێکی لەناکاو لە دەوری ناوکدا ، ئازاڕێک کە زیا دەکات بەڕۆیشتن و کۆکە ، دڵ تێکەڵهاتن ، لەدەستدانی ئارەزوی خواردن و هەڵئاوسانی سک ، گیرانی ناو پۆشی ڕیخۆڵە کوێرە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ڕیخۆلە کوێرە ،بەکتریا بە خێرای زیا دەکەن و دەبنە هۆی ئەوەی کە ڕیخۆڵە کوێرە توشی هەوکردن بێت ، هەڵئاوسان و بەکێم پڕ دەبێتەوە ئەگەر هەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە دەستبەجێ چارە سەر نەکرێ ئەوا دەتەقێت .