پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی شاری به‌سره شه‌ره‌فی میوانداری جامی كه‌نداو 25 ی پێ‌سپێردرا ، یه‌كێتی كاتی تۆپی پێی عێراق ده‌ستی به ئاماده‌كاری چڕكردووه بۆ میوانداری له‌و جامه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق-یش پاڵپشتی ته‌واوی بۆ ژێر خانی وه‌رزشی شاره‌كه دووپات كرده‌وه تا وێنایه‌كی جوانی میوانداری له‌و پاڵه‌وانێتیه مێژووییه پیشان بده‌ن .
به‌ده‌ست هێنانی جامی كه‌نداو 25 به هه‌وڵی زۆری عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و یه‌كێتی كاتی تۆپی پێی عێراق بوو كه سه‌ردانی مه‌یدانی ولاَتانی كه‌نداویان كرد بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پشتگیریه .
ئه‌مه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران عێراق په‌یامێكی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی تیوته‌ر بلاَو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌ڕێوه چوونی جامی كه‌نداو له نێو خاكی به‌سره نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی ولاَته‌كه‌مانه له نێو دڵی خۆشه‌ویستانمان و ئێمه‌ش وه‌ك حكومه‌تی عێراق ته‌واوی هاوكاری و پاڵپشتی سه‌ركه‌وتنی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌بین .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه شاری به‌سره دوا شاری عێراق له خوارو سنوری به‌ستراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ولاَتانی ئێران و كوێت و سعودیه و له ئێستاشدا كار بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشچوونی یاریگه و هۆتێل و شوێنه گه‌شتیارێكانی ده‌كرێت تا به جوانترین شێوه میوانداری له جامی 25 ی ولاَتانی كه‌نداو بكات .