پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی چڕ درا بۆ به‌ده‌ست هێنانی جامی كه‌نداو 25 ، ئەنجوومەنی جێبەجێکاری جامی کەنداو، بە زۆرینەی دەنگ شاری بەسرەی بۆ میوانداریکردنی جامه‌كه دیاری كرد .
ولاَتی عێراق بۆ 40 ساڵه له میوانداری جامه‌كه دابڕابوو به‌لاَم به هه‌وڵی زۆری حكومه‌تی عێراق و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان و یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ، دووباره جامه‌كه له عێراقه‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی براوه به‌رز ده‌كرێته‌وه .
بڕیاره له هه‌ردوو یاریگه‌كانی به‌سره‌ی نێو ده‌وڵه‌تی و یاریگه‌ی مینا یارییه‌كانی جامه‌كه به‌ڕێوه بچن و له ئێستاشدا جێگه‌ی تایبه‌ت به میوانداری هه‌ڵبژارده‌كان و میوانان ته‌رخان كراوه و حكومه‌تی عێراقیش بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه .