تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ڕِەنگە زۆڕێک بە لێبوردنەوەیەکی زۆڕ نەڕواننە پەیوەندی نێوان دۆخی دەرونی مرۆڤ و تەندروستی لەشییەوە کە چەندان توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە کراوە و گەشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە چارەسەری نەخۆشی ئازارەکانی جەستە لە ڕێگەی مەساجکردنەوە یەکێکە لە چارە سەرە هەرە باشەکان بە گوێرەی گوتەی شارەزایان و لێکۆڵینەوەکان .
چارەسەری سروشتی لە ڕێگەی مەساجکردنەوە زۆر شێوازی هەیە و بۆ هەموو بەشەکانی جەستەی مرۆڤ بە جیا جیا ئەمەش وا دەکات هەر بەشە و تایبەتمەندی خۆی هەبێت ، هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە باشترین و گرنگترین شوێنی جەستەی مرۆڤ بریتییە لە بنی پێیەکان .
سودەکانی مەساجکردنی بنی پێیەکان بریتین لە ، باشترکردنی کرداری نوستن ، چالاکردنی سوڕی خوێن و دەردانی ئارەق ، هەست بە ئارامی کردن و هێوربونەوەی ماسولکەکان ، کەمکردنەوەی زیانی ماندوو بوونی جەستە .
کەی و چۆن بنی پێیەکان بشێلن ، باشتر وایە هەموو شەوێک بەر لە خەوتن ١٠ یان ١٥ خولەک یەک یەک پەنجەکان دواتر بنی پێیەکان بشێلڕێن بە زەیتی زەیتون چهور بكرێن .