پێشمه‌رگه سپۆرت -
عه‌دنان درجالی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق به یاوه‌ری شاندێكی بالاَی وه‌رزشی عێراقی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ ولاَتانی دراوسێی عێراق ده‌ست پێكردوو تێیداو سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له ولاَتانی كوێت و ئیماراتی كرد .
سه‌ردانی وه‌زیره‌كه‌ی وه‌رزش و لاوانی عێراق مه‌به‌ست لێی به‌ده‌ست هێنانی پاڵپشتییه‌كانه بۆ میوانداری جامی كه‌نداو كه بڕیاره شاری به‌سره له ئامێزی بگرێت .
بڕیاره له كۆتایی مانگی نیسان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ به‌رێوه چوونی جامی كه‌نداو 25 به‌ڕێوه‌بچێت و لیژنه‌ی بالاَی جامه‌كه دۆسیه‌ی شاری به‌سره بۆ میوانداری ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كاته‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه یه‌كه‌م جامی كه‌نداو له ساڵی 1970 به‌ڕێوه چوو كه ئه‌و ده‌م ولاَتی به‌حرێن میوانداری كردوو بۆ یه‌كه‌م جاریش ولاَتی عێراق له ساڵی 1979 میوانداری جامه‌كه بووه .