یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان یانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنی‌ سه‌رجه‌م خوله‌كانی‌ و دیاری‌ كردنی‌ ڕاهێنه‌ری‌ جێگیر بۆ تیپه‌كان ، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان ئاگاداری‌ ته‌واوی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌ هه‌ریانه‌یه‌ك ڕاهێنه‌رێك بۆ تیپه‌كانی‌ دیاری‌ بكات و ڕێگه‌ به‌ هچ كه‌سێك نادرێت له‌ كارگێڕی‌ یانه‌ بێت و ڕاهێنه‌ریش بێت .

یه‌كێتیه‌كه‌ به‌ پێی‌ بڕگه‌ی‌ 23 له‌ ڕێنماییه‌كانی‌ بۆ ده‌سته‌ی‌ هونه‌ری‌ و كارگێڕی‌ یانه‌كان كه‌ ده‌بێت ڕاهێنه‌ر له‌ یه‌ك یانه‌ بێت و ڕاهێنه‌ری‌ یه‌ك تیمیش بێت .

ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان .

١- ئاگاداری بۆ سەرجەم یانەکانی کوردستان دەکەینەوە ڕێگە بە ھیچ کەسێک نادرێت لە کارگێڕی یانە بێت و ڕاھێنەریش بێت .

٢- بە پێی بڕگەی ( 23 ) لە ڕێنمایی بۆ دەستەی ھونەری و کارگێڕی یانەکان ، ڕاھێنەر لە ھەمان یانەدا تەنھا بۆی ھەیە لە یەک تیپ ئەرکی ڕاھێنەرایەتی لەئەستۆ بگرێت و بۆی نیە لە ھەمان یانە و لە دوو تیپ و لە یەک وەرزدا کاری ڕاھێنەرایەتی بکات .



PM:08:59:24/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌