تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
نەخۆشی هەوکردنی پووک دووەم نەخۆشی باوە لە جیهاندا لەدوای ڕەشبوونەوەی ددانەکان بەڵام سەرباری بڵاوی نەخۆشییەکە کەسانێک بێ ئاگان لەوەی کە نیشانەی نەخۆشی پووک لەوەوە دەردەکەوێت بەهۆی دەرکەوتنی خوێنەوەیە سەرباری گۆڕانی ڕەنگی پووک و سوربونەوەی ئەمەش هەوکردنەکەیە و وایکردوە ههڵئاوساو و ڕەنگی سور بێت .
زیاد تر بونی هەوکردنی پوک دەبێتە هۆی هەوکردنی تەواوەتی شەویلگەو گرفتی ددان و کەوتنی ، لەو بارەیەوە د٠ مانۆلیا بیکدیمر پزیشکی ددانی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە کەڵەکەبوونی چینە میکرۆبەکان لەسەر ڕووی ددانەکان دواتر دەبێتە ماددەیەکی ڕەق و چینێک لە جیر لەسەری کۆدەبێتەوە کەبەکتریای پێوە دەنوسێت و ئەمەش هۆکاری هەوکردنی پوکە کە دەبێتە هۆی داخوڕانی ئێسک .
ئەو پزیشکە ڕایگەیاندووە پشتگوێ خستنی هەوکردنی پوک تەنیا نابێتە لەدەستدانی ددانەکان بەڵکو بۆ نەخۆشی مەترسی داری وەک زەبحەی دڵ و ڕۆماتیزم و هەوکردنی سییەکان هۆکارە .
بۆ چارهسهری ئهم گرفتهش بەبەکارهینانی فرچهیهكی نهرم شوشتن و بەکار هێنانی گیراوەی ناودەم و نەخواردنی جگەرە دەتوانین خۆمان لەم کێشانە بە دوور بگرین ٠