تەندروستى -
ئامادەکردنى : گوڵزار فەرەج
توێژینەوەیەکى زانستى ڕایگەیاند دارهێل لەگەڵ ئەوەى چەند سودێکى زۆڕ گرنگى هەیە بۆ تەندروستى مرۆڤ و بەشێک لە ئەندامەکانى جەستە ، بەڵام لەهەمان کاتیشدا چەند زیانێکى هەیە بۆ ئەوانەى نەخۆشى درێژ خایەنیان هەیە بۆیە پێویستە لە کاتى بەکارهێنانى هێل ڕەچاوى لایەنى تەندروستى بکەیت .
هێل زۆرجار وەک چارەسەرێکى سروشتى بۆ زۆر نەخۆشى بەکار دەهێنريَت وەک جێگرەوەیەکیش بۆ زۆڕێک لە نە خۆشیەکان سودى لێ وەردەگیرێت ، خواردنى هێل یان بەکار هێنانى و خواردنەوەى وەک چا ترس و دڵە ڕاوکێکانى دەرونى مڕۆڤ ئارام دەکاتەوە .
خواردنى هێل بۆ نەخۆشیەکانى گەدە بەسودە و سەرئێشە لەناو دەبات و مرۆڤ پڕ شادوو ووزە دەکات ، بەڵام ئەو کەسانەى نەخۆشى دڵیان هەیە دوربکەونەوە لە خواردنى هێل ئەگەر هەر حەزیان کرد بیخۆن با لەگەڵ شەکر بیخۆن ، هێل بەرگرى دژى شێڕپەنجە زیاد دەکات و سیستەمى بەرگرى بە گشتى بەهێز دەکات .