پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق دوا قۆناغی به‌به‌شداری 28 یانه ده‌بێت و بڕیاره له سه‌ره‌تایی مانگی ئایاری 2021 یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات .
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو له به‌رواری 26 نیسانی 2021 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خوله‌كه ئه‌نجام بدرێت ، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ئاگاداری یانه‌كانی به‌شداری كرد كه واده‌ی كۆبونه‌وه هونه‌ریه‌كه بۆ به‌رواری 29 ی نیسان دواخراوه ، هه‌رچی یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه له به‌رواری 3 ئایاری 2021 یارییه‌كان ده‌ست پێبكات كه یارییه‌كانی به یه‌ك قۆناغ ده‌بێت و له كۆتایش دوو یانه‌ی خاوه‌ن زۆرترین خاڵی به‌شدار ده‌گه‌نه ڕیزی پله نایابی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو .