پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی سێهه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات و سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا توانیان زۆرترین گۆڵ تۆمار بكه‌ن .
له شاری كه‌لار و له‌سه‌ر یاریگه‌ی شێروانه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی شێروانه و سیروانی نوێ به یه‌ك گه‌یشتن و تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز یاریزانانی سیروانی نوێ توانیان به ئه‌نجامی 1-6 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له یاریه‌كی دیكه‌ی خوله‌كه زاخۆ میوانداری له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد ، له‌و یاریه‌دا یانه‌ی میوان به ئه‌نجامی 0-4 گۆڵ توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و هه‌ندرێن له نێو یاریگه‌ی خۆیدا توشی شكست هات پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی برایه‌تی توشی شكست هات .