پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی ده‌بێت و بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه 22 نیسانی 2021 یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سێهه‌می قۆناغی یه‌كه‌م به‌ڕێوه بچێت .
له‌م هه‌فته‌یه یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بڕیاری داوه له كاتژمێر 4:00 یارییه‌كان ده‌ست پێبكات و هه‌روه‌ك خشته‌ی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .