یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامه‌كانی‌، یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ ده‌رکرد .

١- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەگرنگیەوە دەڕوانێتە تیپەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان کە بناغەی یاری تۆپی پێ و سەرمایەی یانەکانی کوردستانن ، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ تەواوی یاریزانانی ئاستی لاوان لە سەرجەم یانەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا پاڵەوانیەتی جامی ھەرێم بۆ لاوانی سەرجەم یانەکانی کوردستان ئەنجامبدرێت ،بۆیە داوا داوا لەسەرجەم یانەکانی کوردستان دەکەین ئەوانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان ھەیە بە نوسراوی فەرمی ئاگەدارمان بکەنەوە بۆ بەشداریکردن ، ھەروەھا دەتوانن نوسراوە فەرمیەکان لە ڕێگەی واتس ئاپ بە ژمارە تەلەفۆنی سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بنێرن .

ژمارە ( 07504601147 )

٢- خولی نایابی لاوان بۆ ئەم وەرزە ھەڵوەشایەوە ، وەرزی داھاتوو بە شێوازێکیتر بەڕێوەدەچێت .

٣- دووپاتکردنەوەی کۆبوونەوەی بەرواری 2021/4/12  ھەر یاریزانێک ناوی لە لیستی ( کشوفات ) ی پلە ( نایاب ) و پلە ( یەک ) ھەیە لەم وەرزە ناتوانێت لە خولی پلە ( دوو ) بەشدار بێت ، جگە لەو یاریزانانەی لە کاتی گواستنەوەی وەرزی زستانە دەستبەرداریان لە یانەکانیان وەرگرتووە و ھیچ یاریەکیان ئەنجامنەداوە .

٤- بڕیاردرا بە خەڵاتکردنی دارایی بۆ ( گۆڵکاران و گۆڵپارێز ) ی خولی نایابی تازەپێگەیشتووان .

٥- ئاگاداری سەرجەم یانەکانی پلە ( دوو ) دەکەینەوە ھەر یانەیەک یاریزانی نایاسایی لە خولی پلە ( دوو ) بەشداری پێبکات بە دۆڕاو ھەژمار دەکرێت و سزایی داراییش دەدرێت .

٦- ئاگاداری سەرجەم یانەکانی پلە ( دوو ) دەکەینەوە ئەو یانانەی سەردەکەون بۆ قۆناغی ( 16 ) ، ناوی ھیچ یاریزانێک لە قۆناغی ( 16 ) لە لیستی یانەکان زیاد ناکرێت .



PM:04:42:21/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌