تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
هەموو خەڵک سوود لە وەرزش کردن دەبینن ، بەڵام توشبوانی شەکرە بە تایبەتر پێویستە وەرزشکردن لە ژیانی ڕۆژانهیاندا ببێتە ڕۆتین ، یەکێک لەهەرە ڕێگا ئاسان و کاریگەرەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شەکرە بەپێ ڕۆشتنە ، بەپێی لێکۆڵینەوەکان زۆرخواردنی شەکر ڕاستەوخۆ توشی شەکرەت ناکات ، بەڵام ئەگەر ئەو زۆر خۆڕییە درێژخایەن بێت و قەڵەوت بکات ئەوە ناڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی توشبوون به شەکرە ، چونکە قەڵەوی هۆکارێکی شەکرەی جۆری دووە ، لەڕاستیدا شەکرە بریتییە لە کەمبونەوە یان لەدەستدانی توانای گۆڕینی خۆڕاک بۆ ووزە ، لە ئەنجامی ئەو ناتواناییەش ئاستی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە ، لەباری ئاساییدا جەستە زۆڕبەی ئەو شەکرو خۆڕاکەی کە دەیخۆیت ئەگۆڕێت بۆ گلوکۆز کە جۆرە شەکرێکی سادەیە و خانەکان سودی لێدەبینن ، پەنکریاس هۆڕمۆنێک دروست دەکات کەپێی دەگوترێت ئینسۆلین کە یاریدەی خانەکانی لەش دەدات بتوانن ئەو گلوگۆزە هەیە وەک سەرچاوەیەکی وزە و سوتەمەنی سودی لێ ببینن .