تەندروستی
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە دەرچووە لەلایەن ڕێژەیەکی زۆری توێژەڕانەوە کە وەرزش و ڕاهێنانەکان بێجگە لەوەی هۆکارێکن بۆ دابەزاندنی کێش هۆیەکیشن بۆ دورکەوتنەوە لە چەندین نەخۆشی کە مرۆڤ گیرۆدەی بووە .
بە ئەنجامدانی وەرزش هەموو ئەندامەکانی لەش دەکەونە جوڵەیەک کە لەش پێویستیەتی بە تایبەتی بۆ نەخۆشییە باوەکان وەک نەخۆشی شەکرەو بەرزە پەستانی خوێن و ئازاری جومگەکان و نەخۆشی دەمارو پارکنسۆن .
نەخۆشی پارکنسۆن کە دکتۆر جەیمس پارکنسۆن کە یەکەم پزیشک بو ئەو نەخۆشییەی بەحاڵەتێکی پزیشکی ناساند ، نەخۆشی پارکنسۆن نەخۆشیەکی کۆئەندامی دەمارە کار دەکاتە سەرجوڵەی تەواوی لەش نیشانەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە ، نیشانەکانی لەرزینی دەست و پەنجەکان ، هێواشبوونی جوڵەی دەست و قاچ بەتایبەتی لەکاتی ڕۆشتندا ، هەبوونی کێشە لە وەستان و نەمانی هاوسەنگی لەش ، کێشە لە جوڵە خۆنەویستەکان وەک چاو تروکاندن و زەردەخەنەو جوڵاندنی قۆڵەکان لە کاتی ڕۆشتندا ناڕێکی خەوتن ، هەندێک زانا هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ هۆکاری ژینگەیی یان کەمی جوڵە یان بەرکەوتن بە ژەهرەکان و لەناو چوونی دەمارە خانەکانی مێشک کە ئەمیش ناردنی دۆپامین کەمدەکاتەوە ، یەکێک لە گرنگترین چارەسەری پێش وەختە بۆ ئەم نەخۆشییە جوڵان و وەرزش کردن و خواردنی هەنارو ئاوی هەنارە .