تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ڕِووناکی یەکێکە لە گرنگترین پێویستیەکان کە ڕۆژانە پێویستمان پێیەتی ، لەئێستاشدا دەتوانرێت ڕوناکی لە بواری پزیشکیدا بەکاربهێنڕێت ئەویش بۆ چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی تەندروستی .
بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشکییەکان دەرکەوتووە ، ڕوناکی دەتوانێت چارەسەری چەند نەخۆشیەکی جیاواز بکات لە نێوانیاندا زەهایمەرو پاڕکنسۆن ، بەڕای پسپۆڕەکان دەتوانرێت جیاکاری بکرێت لەنێوان ئەو کۆمەڵە پڕۆتینە کە هۆکاری توشبونن بەو نەخۆشیانە ، لەگەڵ ئەو پڕۆتینانەی کە بەبەرکەوتنی تیشکی ڕِووناکی کارەکانیان چالاک دەبێت بەمەش دەتوانرێت نەخۆشیەکە چارەسەر بکرێت ، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن ، ئەگەر ئەو کۆمەڵە پڕۆتینەی لەلەشدا بەهۆی نەخۆشیەکەوە کۆبونەتەوە جیا بکڕێنەوە ، ئەوا ئەو کەسە لەو حاڵەتە ڕزگار بکرێت و ژیانێکی ئاسایی بەسەر بەرێت ، لە ئێستادا زاناکان سەرقاڵی توێژینەوەی وردن تازانیاری ووردوو سەرسوڕهێنەریان دەستبکەوێت وا بکەن کە ڕووناکی بۆ چاڕەسەری چەند نەخۆشیەکی دیکە بەکاربهێنڕێت کە تا ئێستا چارەسەریان زەحمەت بووە .