تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
توێژیەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە خوێن بە خشین گاریگەری لەسەر تەمەنی مرۆڤ هەیە و ئەو کەسانەی لەژیانیاندا چەند جاڕێک خوێن دەبەخشن ، تەمەنیان دڕێژترە لەو کەسانەی خوێن نابەخشن ، توێژینەوەکە لە وڵاتی ئەسکەندەنافیا لەسەر ملیۆنان کەس ئەنجامدراوە کە لە ژیانیاندا خوێنیان بە خشیووە تە کەسانی دیکەو زۆڕینەی ئەو کەسانەش تەمەنیان درێژبووە بەراورد بەوانەی کە خوێن نابەخشن .
پسپۆڕەکان تا ئێستا بە شێوەیەکی وورد هۆکاری ئەو خوێن بەخشینەیان دیاری نەکردوە ، بەڵام پێشبینی دەکرێت کەگواستنەوەی خوێن ببێتە هۆی نوێبونەوەی خوێن لای کەسی خوێنبەخش هەروەها وا دەکات ئەو کەسە لەبارودۆخی نەخوازڕاویشدا ئەگەری ژیانیان زیاتر بێت .
هەروەک خوێن بەخشین هۆکاریکە بۆ کەمبونەوهی ڕێژەی ئاسن لای ئەو کەسانەی ئەو کانزایە لە لەشیاندا زۆڕە چونکە زۆڕبونی ڕێژەی ئاسن زیاد لە بڕی پێویست کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی ، ڕەنگە زۆڕبەی جار خوێنەکە لە جەستە خۆمان زیاد بێت ، دووباڕە ئەم خوێنە دەبێتە کێشە بۆمان لەهەمان کاتیشدا خوین بەخشین کارێکی مرۆڤانەیە رەنگە بەو بوتڵە خوێنەی کە ئێمە دەی بەخشین ژیانی یەکێکی تری پێ ڕزگار کەین ٠