پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغێكی سه‌ختی ململانێی یانه‌كانی عێراق بۆ گه‌یشتنی دوو تیم به ڕیزی نایاب ده‌ست پێده‌كات و پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری له‌سه‌ر خوله‌كه ئاشكرا ده‌كات .
بڕیاره له‌سه‌ره‌تایی مانگی ئایاری 2021 و به‌به‌شداری 28 یانه‌ی كوردستان و عێراق قۆناغی كۆتایی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات ، سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی خوله‌كه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری ته‌واوی سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه ئاشكرا كردوو ووتی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق جیاواز له سالاَنی ڕابردوو خوله‌كه ئه‌نجام ده‌دات و دوایی ئه‌وه‌ی سێ قۆناغمان بڕی توانیمان وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ینه قۆناغی كۆتایی خوله‌كه ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا و ووتی ، یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق 28 تیم له قۆناغی كۆتایی یاری پێده‌كات كه دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی چوارده یانه‌ی ده‌كرێن ، هه‌روه‌ك ناوبراو ووتی ، 26 ی نیسانی 2021 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری خوله‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و یارییه‌كان به یه‌ك قۆناغ ده‌بێت كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و دوایی ڕاكێشانی تیروپشك دیاری ده‌كرێت چه‌ند یاری له نێو یاریگه‌ی خۆت و چه‌ند یاری له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆت ده‌بێت .
سه‌باره‌ت به شێوازی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كان بۆ نایابی عێراق سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی خاوه‌ن زۆرترین خاڵ له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه نایابی عێراق و باشترین تیمی دووه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ژده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی خولی نایاب یاری ده‌كه‌ن و براوه‌یان له نایاب خۆی ده‌بینێته‌وه .
دواجار ویسام بازگ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه تیپێكی تۆكمه‌ی بۆ قۆناغی كۆتایی خوله‌كه پێك هێناوه و ده‌یه‌وێت بلیتی گه‌یشتن به ڕیزی نایابی عێراق ببڕێت و دووباره به‌و خوله شادبێته‌وه .