ڤیتامینەکان بیر بەهێز دەکەن و مێشک دەپارێزن


تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

بەپێی‌ ئەنجامی‌ چەند توێژینەوەیەکی‌  پزیشکی‌  خواردنی‌ ڤیتامینەکان  چەندین  سودی‌ بۆ لەش هەیەو دەبێتە هۆی‌ بە هێز کردنی‌ بیرو چالاکردنی‌ مێشکی‌ مڕۆڤ .

چەند پسپۆڕێکی‌ خۆڕاکی‌ ئەمەریکی‌ لە زانکۆی‌ هارڤاد ئاماژە بەوە دەکەن  کە خواردنی‌ ڤیتامین بی‌ ١٢ کە بەزۆڕی‌ لە بەڕهەمە  ئاژەڵییەکاندا هەیە سودێکی‌ زۆڕی‌ بۆ بیر هەیەو ئەگەری‌ توشبوون بە نەخۆشی‌ لەبیر چونەوە  کەمدەکاتەوە .

جگە لە ڤیتامین بی‌ ١٢ پسپۆرەکان  باس لەگرنگی‌ ڤیتامینەکانی‌  سی‌ و ئی‌ و  بی‌ ٩ دەکەن  بۆ مێشک و  داوا لە هاوڵاتیان دەکەن  کە ئەو خۆڕاکانە  بخۆن  کە دەوڵەمەندن  بەو  ڤیتامینانە .

لەگرنگترین  ئەو خۆڕاکانەش  میوەی‌ کێوی‌ و پڕتەقاڵ و هەروەها  سەوزەی‌  سپێناغ و  چەرەساتەکان ، جگە لەوەی‌  کە مادەی‌ ئۆمیگا  سێ لە پێکهاتەی‌  ماسی‌ هەیە  سودێکی‌ زۆڕ  بە خانەکانی‌  مێشک  دەگەیەنێت  و ئەگەری‌ پوکانەوەی‌  کەمدەکاتەوە .



PM:08:37:17/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌