تەندورستی -
ئامادەکردنی : گوڵزارفەرەج
تەواوکەری خۆڕاکی ئامانج لێی تەواوکردنی سیستەمی خۆڕاکییە بەماددەی خۆڕاکی وەک ڤیتامین و ئاسن و ترشە ئەمینیەکان کەلەوانەیە یەکەم بێت یان نەبێت لەناو سیستەمی خۆراکیدا ، تەواوکەری خۆڕاکی بریتین لە پێکهاتەی وەرگیراو لە مادەی خۆڕاکی سروشتی و گیانەوەری و ڕووەکی کە بەند شێوەو قەبارەی جیاواز بەرهەم دەهێنرێن وهک حەب ، کەپسول، شلە ، تۆز .
هەندێک لە وڵاتان تەواوکەری خۆڕاکی بە خۆڕاک دادەنێن و ئەمەش لەکاتێکدا هەندێک لە وڵاتان وەک دەرمان یان بەرهەمێکی تەندروستی سەیری دەکەن .
گلوتامین یەکێکە لە ئەمینۆ هەرە پێویستەکان بۆ یاریزانان بە تایبەتی لە کاتی مەشقکردندا ، چونکە ڕێژەی گلوتامین لەلەشدا کەم دەبێت بەمەش داڕمانی ماسولکە رودەدات بەڵام بەبوونی بڕی پێویستی گلوتامین دوای مەشقکردن ئەم داڕمانی ماسولکەیە زۆر کەم دەبێتەوە ، هەروەها گلوتامین یارمەتیدەرە بۆ عەمبارکردنی گلایکۆجین بۆ بەدەستهێنانی ووزە .
گلوتامین بۆ ئەو یاریزانانە زۆر پێویستە کە قورسایی زۆر بەکاردەهێنن لە کاتی ئەنجامدانی مەشقەکانیاندا و هۆڕمۆنی گەشە زیاد دەکات وبەسودە بۆ نەخۆشیەکانی هەوکردنی گەدە و کۆئەندامی بەرگری .