پێشمه‌رگه سپۆرت -
كیژه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ژماره شكێنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئارام قادر خه‌بات نوێنه‌ری هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان خه‌لاَت كران .
له شاری سلێمانی و له نێو باره‌گه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ڕێز ئارام قادر خه‌بات سه‌رۆكی بۆردی وه‌رزش و نوێنه‌ری هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی كرد له تیپی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و ڕاهێنه‌رانی كچه پاڵه‌وانه‌كان .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌رێزیان پیرۆزبایی له ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و كیژه پاڵه‌وانه‌كان كرد كه توانیان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن و ژماره‌ی نوێی پێوانه‌یی له یاریه‌كان بشكێنن .
ئه‌مه‌و به‌ڕێزیان پاڵپشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی بۆ چینی وه‌رزشكاران و لاوان دووپات كرده‌وه و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه خواست ، هه‌روه‌ك خه‌لاَتی كیژه یاریزانانی كردوو پاڵپشتی هاوسه‌رۆكانی بۆ دووپات كردنه‌وه ، دواتر هه‌ریه‌ك له نزار ئه‌كره‌م و ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌رانی كیژه یاریزانانی پێشمه‌رگه و كیژه پاڵه‌وانان سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕێز ئارام قادر خه‌بات كردوو سوپاسی هاوسه‌رۆكانیان كرد بۆ پاڵپشتیان له چینی وه‌رزشكاران و تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه .