تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئەو گۆڕانکاریانەی کەلە سوڕی خوێندا ڕودەدەن بە گوێڕەی توندی ڕاهێنان و چالاکی جەستەیی ، هۆکارێکی ترن بۆ گۆڕانکاری لە سوری خوێندا کەواتە لەکاتی پەیرەو کردنی مەشق و ڕاهێنانەکاندا شانەو ئەندامەکانی لەش سەرلەنوێ بەگوێڕەی سیستمێکی ترەوە خوێنیان بەسەردا دابەش دەبێت ، ئەوەش بە گوێرەی بڕی تەوژمی خوێنی ڕۆشتوو زیاد دەبێت لەکاتێکدا لەبەشێکی تری لەشدا وەک هەناوی بڕی خوێن کەم دەبێتەوە .
وەرزش کاریگەری یەکجار زۆر باشی هەیە لەسەر لەش ئەویش بەرزبونەوەی توانای وەرزشەوانان لە ڕووی جەستەیی و ئاستی فرمانی کۆئەندامە جیاوازەکانی لەش ، ئەنجامدانی ڕاهێنان وا دەکات کە خوێن زیاتر بڕوات بەناو مولولەکانی خوێنداو ئەمەش کاریگەری هەیە لەسەر گەورەبوونی ژورەکانی دڵ و ئەستوربوونی دیوارەکانی دڵ زیادبوونی پاڵپێوەنانی زۆرترین بڕی خوێن لەناو لولەکانی سوڕی خوێن ئەمەش هۆکارێکە بۆ لابردن و پاککردنەوەی خانەو شانەکانی لەش ، لەکاتی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێناندا شانەو ئەندامەکانی لەش بەگوێرەی جۆری وەرزشەکە خوێنیان بەسەردا دابەش دەبێت ، ههربۆیه گرنگی تهواو به ئهنجام دانی وهرزش بدهین .