به‌ وێنە - یوفا باشترین پێكهاتەی ئەم هەفتەیی چامپیۆنسلیگی بڵاو كردەوە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا باشترین پێكهاتەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی ئالشكرا كرد و بایرن میونخ بە چوار یاریزان بەشدارە

پاش تەواوبونی یارییەكانی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان یوفا باشترین پێكهاتەی ڕاگەیاند سەرەڕای ماڵئاواییكردنیان لە پاڵەوانێتییەكە یانەی بایرن میونخ بە زۆرترین یاریزان بەشدارە كە چوار یاریزانە.

پێكهاتەكە بەمشێوەیەیە، گۆڵچی: ئەلیسۆن پیكەر لە لیڤەرپوڵ ، هێڵی بەرگری: ئالابا و لوكاس هێرناندزو  جیرۆم بواتینگ لە یانەی بایرن میونخ و مبیمبا لە یانەی پۆرتۆ وناچۆ لە ڕیاڵ مەدرید. لە هێڵی ناوەند هەریەكە لەڕیاز مەحرەز و فیڵ فۆدین لە یانەی مانچستەر سیتی بیلینگهام  بوروسیا دۆرتمۆند . لە هێڵی پێشەوە مۆتینگ لە بایرن میونخ . 



PM:08:34:15/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌