پێشمهرگه سپۆرت -
یۆرگن كلوپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دەڵێت ئەنجامی یاری چوون هۆكار بوو بۆ ماڵئاواییكردنمان لە چامپیۆنسلیگ.
یۆرگن كلوپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لە پاش یارییەكە بۆ پێگەی بی بی سی جیهانی وتی: ئاستمان باش بوو لە یارییەكەدا، بەڵام ئەنجامی یارییەكەی مەدرید هۆكار بوو بۆ ئەوەی نەگەینە قۆناغی داهاتوو.
لە كۆتایشدا كلوپ وتی پیرۆزبای لە ڕیاڵ مەدرید دەكەم و لە ئێستاوە سەرنجمان دەخەینەوە سەر خولی ئینگلیزی ویارییەكەی لیدز یونایتد.