ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ كوردستان



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هه‌فته‌ی‌ چواره‌می‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕین به‌ڕێوه‌ چوو .

پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 14 ی‌ نیسانی‌ 2021 و له‌ دوو یاری‌ جیاوازدا هه‌فته‌ی‌ چواره‌می‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو له‌و هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی‌ سه‌ید سادق له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ زانكۆ تایبه‌ت به‌ یانه‌ی‌ نه‌ورۆز میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ كۆیه‌ كردوو دوایی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به‌ بێ‌ گۆڵ یه‌كسان بوون .

له‌ یاریه‌كی‌ دیكه‌ی‌ خوله‌كه‌ ئاڵتون كۆپری‌ و شه‌قلاَوه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ بابه‌ گوڕ گوڕ ڕوبه‌ڕوی‌ یه‌ك بونه‌وه‌ و دوایی‌ یارییه‌كی‌ 90 خوله‌كی‌ یانه‌ی‌ خاوه‌ن یاریگه‌ توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ 2-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن .


PM:09:28:14/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌