تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزارفەرەج
ئەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی هەستکردن بە تەمەڵی و لاوازی بریتییە لە پەیرەوکردنی سیستەمێکی خۆڕاکی ناهاوسەنگ یان توشبوون بە هەڵامەت ، یان کەم خەوی یان کێشەکانی ڕژێنی دەرەقی ، هەندێ جاریش تەمەڵی نیشانەیە بۆ چەند جۆڕێک شێرپەنجەو لاوازی .
بەڵام ئەگەر هۆکارەکەی نەخۆشی نەبوو تەنها هەستێکی ئاسایی بێت بە تەمەڵی ، ئەوا پسپۆڕان ئامۆژگاری دەدەن پەیڕەوی شێوازی ژیان و سیستەمێکی خۆڕاکی تەندروست بکەین بۆ نەهێشتنی تەمەڵی دەتوانین تەرکیز بکەینە سەر ئەم خواردنانە .
مۆز یەکێکە لەو میوانەی ووزە بەلەش دەبەخشێت و دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم ، هەروەها شەکر دەگۆڕێت بۆ ووزە ، هەوڵبدە ڕۆژانە یەک یان دوو مۆز بخۆیت تاوەکو بەردەوام چالاک بیت .
ڕەیحانە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و کەرەستەی بەسود بۆ لەش سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامینەکانەو ماسولکە بەهێز دەکات وتەمەڵی ناهێڵێت .
زەیتی گوێزی هندی زەیتێکی بەسودە بۆلەش یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات و بەرەنگاری پەتا دەبێتەوە ، بەڵام ئەوەی زۆربەی خەلکی نایزانن ئەوەیە کە هەستی تەمەڵی نایەڵێت .
مانگۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسن و ڤیتامینە و ووزە بە لهش دەبەخشێت واتە هەستی تەمەڵی نایەڵێت .