پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراق و شكاندنی ژماره پێوانه‌ییه‌كان ، كیژه یاریزانێكی پاڵه‌وانی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه مێژوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه له بووكی یارییه‌كاندا خه‌لاَت كرا .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 13 ی نیسانی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ، خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له كیژه پاڵه‌وان و ژماره شكێنی عێراق چاوان به‌هادین و نزار ئه‌كره‌می ڕاهێنه‌ری .
له‌و میوانداریه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له كیژه یاریزان چاوان به‌هادین كرد كه توانی له نێو كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی عێراقدا نازناوێكی گرنگ و مێژووی به‌ده‌ست بهێنێت و دووباره ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت .
هه‌روه‌ك هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌و كیژه پاڵه‌وانه خواست و پاڵپشتی كارگێڕی یانه‌ی بۆ دووپات كرده‌وه .
پاشان هه‌ریه‌ك له نزار ئه‌كره‌م و چاوان به‌هادین سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی یانه و ده‌سته‌ی كارگێڕی كردوو دووپاتیان كرده‌وه ئه‌وان بۆ ناوی پێشمه‌رگه هه‌میشه هه‌نگاو ده‌نێن تا ئالاََی یانه‌كه‌یان به شه‌كاوه‌ی له نێو گۆڕه‌پانی بووكی یاریه‌كان بهێڵنه‌وه .
جێگه‌ی باسه كیژه یاریزان چاوان به‌هادین له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌كانی عێراق توانی له یاری سێ باز ژماره‌ی پێوانه‌یی بشكێنێت به 11,73 م كه پێشتر به ناوی كیژه یاریزان شه‌هد قاسم بوو به 11,55 م .