تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
لێکۆڵینەوەکان جەخت لە سودمەندی خواردنی میوە دهکەنەوە و سودەکانی بەبەردەوامی باس دەکرێت ،
بەڵام خواردنی لەدوای ژەمە خۆراکییەکان دەبێتە هۆی داخورانی ئەنزیمی بیتالین کەیەکێکە لە ئەنزیمە بەهێزەکانی شیکردنەوەی خۆڕاک .
دەزگا خۆڕاکیەکانی سوید لە بواری بەرگریکردن و بەرهەڵستی خۆڕاک ڕایانگەیاند ، خواردنی میوە لەپاش ژەمە خۆڕاکییەکان وەکوو ژەهر لەقەڵەم دەدرێت ، چونکە میوە پێویستی بە کاتێکی درێژ هەیە تاکوو لە گەدەدا هەرس دەبێت بەڵام کاتێک ڕوبەڕوی خۆڕاک دەبێتەوە بە تایبەتی خۆڕاکە گۆشتیەکان توشی مانەوە دەبێت و ئازارو ژەهراوی بوونی بەدواوە بێت و ئەو ڤیتامینانە دەگۆڕدڕێن بۆ مادە کهولییەکان .
شارەزایان پێیان وایە کە گونجاوترین کات بۆ خواردنی میوە ٣ کاتژمێر بە دوای ژەمە خۆڕاکیەکانە ، یاخود کاتژمێڕێک پێش ژەمە خۆڕاکییەکان بۆ پاراستنی گەدە لە ژەهراوی بوون وڕێگری کردن لە دروستکردنی گرفتی تەندروستی .