پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاشكرای كرد كه فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه جارێكی دیكه و تا 2025 بۆته‌وه سه‌رۆكی یانه‌كه.
پیرێز له 2009 بۆ جاری دووه‌م پۆستی سه‌رۆكایه‌تی رشیاڵ مه‌دریدی وه‌رگرت و له‌وكاته‌وه سێ جاری تر وه‌كو سه‌رۆك دیاری كراوه‌ته‌وه .
یانه‌ی شاهانه ئاشكرای كردووه كه پاش ئه‌وه‌ی ئینریكی ڕیكلمی له خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه‌كه پاشه‌كشێی كردووه هیچ ڕكابه‌رێكی تر نه‌بووه بۆیه ڕاسته‌وخۆ گرێبه‌ستی ئه‌و سه‌رۆكه تا 2025 نوێكراوه‌ته‌وه.