پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 ی نیسانی 2021 و له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی دوا یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له یه‌كه‌م یاری پێشمه‌رگه‌كان و جه‌یشی به‌غداد به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی پێشمه‌رگه و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وهلاَم كۆتایی هات .
له دوا یاری خوله‌كه‌ش یانه‌ی غاز و شوڕته یارییه‌كی به‌هێزیان ئه‌نجام دا‌و سه‌رئه‌نجام غازی به‌سره به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش یانه‌ی به‌حری نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و هه‌رچی یانه‌ی غاز بوو به پله‌ی دووه‌م و پێشمه‌رگه‌كانیش پله‌ی سێهه‌می ئه‌م وه‌رزه‌یان برده‌وه .