پێشمه‌رگه سپۆرت -
كچانی یانه‌ی نه‌وتی باكور توانیان ئه‌نجامێكی گرنگ به‌ده‌ست بهێنن و مێژوویه‌كی پرشندار بۆخۆیان تۆمار بكه‌ن دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی تۆپی پێی یاریگه‌ی كراوه‌ی عێراق .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 ی نیسانی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی له شاری به‌غداد هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی كچانی یانه‌كانی نه‌وتی باكور و فه‌تات نه‌ینه‌وا له دوا یاری خوله‌كه به‌یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا كچانی یانه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 7-1 گۆڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و بوونه پاڵه‌وانی خوله‌كه .
له یاریه‌كه‌دا كچه یاریزانی ڕابردووی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سومه‌یه قادر فه‌تاح توانی گۆڵێك تۆمار بكات و دوو ئه‌سێستی دروست كرد .
هه‌روه‌ك پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كه كچانی پاڵه‌وانی نه‌وت جامی یه‌كه‌می عێراق یان به‌رز كرده‌وه و بوونه خاوه‌ن نازناوی خوله‌كه .