پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یاری كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستانی بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئاشتی ئه‌نجام دا .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 12 نیسانی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی له شاری سلێمانی دوا یاری خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان له نێوان تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی ئاشتی و برایه‌تی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی كۆتاهاتنی كاتی یاسایی یارییه‌كه و یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیم به گۆڵێك دواجار و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام ناوبژیوان بڕیاری لێدانی پیناڵتی دا‌و سه‌رئه‌نجام كوڕانی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی ئاشتی توانیان به ئه‌نجامی 4-3 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و بوونه خاوه‌ن نازناوی خوله‌كه .