پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ناوبژیوانی یاری نێوانلیڤه‌رپڵ و ڕیاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
بڕیاره شه‌وی چوارشه‌ممه له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له یاریگای ئه‌نفێڵد میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بكا و یاری چوون یانه‌ی شاهانه 3-1 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردبوو.
یوفا بیورن كوپه‌رسی هۆڵندی و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری نێوان لیڤه‌رپوڵ و ڕیاڵ مه‌درید دیاری كردووه ، بۆ یارییه‌كه‌ی بایرن میونخ و پاریس سانجێرمانیش دانیلی ئۆسارتۆی ئیتاڵی داوه‌ری ده‌كات.