تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
دەبێت مرۆڤ زۆر نەخوات هاوسەنگی لەنێوان ئارەزوی خواردن و ئەو وزەیە بپارێزێت کە چالاکی ڕۆژانە پێویستیەتی و هێندە بخوات کە وزەی چالاکیەکانی دابین دەکات ، ئەگەر مرۆڤ زۆر بخوات ئەوا هەموو خۆڕاکەکە وەک چەوری لە جەستەیدا دادەبەزێت وقەڵەوی دەکات .
جوڵە وەرزشیەکانیش کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر قەڵەوی ، لەبەر ئەوەی ئەو بڕە خۆراکەی کە دەخوڕێت تەنها بەشی وزەی کارو چالاکییەکان دەکات بەمەش ناتوانێت بڕێکی عەمبار بکات لەلەشداو ببێتە هۆی قەڵەوی ، لەکاتێکێشدا ئەگەر جەستە کێشی زیاد بوو لە کێشە ئاساییەکەی کەلە پێوانە دەربچێت پێویست بە نەشتەر گەری ناکات تەنها بەکەم کردنەوەی خواردنی چەوری و برنج و شەکرو شیرینی و بەلایەنی کەمەوە دەبێت کەسە قەڵەوەکە ڕۆژانە ٣٠بۆ٤٠ خولەک وەرزش بکات یان هەفتانە ٣ کاتژمێر وەرزش بکات ئهوهش له پێناو ئەو چەوریەی لەژێر پێست و هەناویدا کۆبۆتەوە بە جوڵە وەرزشیەکان بتوێتەوە یان كهسە قەڵەوەکە دەرمانی کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن بخوات بۆ ئەوەی بڕی ژەمی خواردنەکانی کەم بکاتەوە یان دەرمانێک بخوات کە ڕێگری لە ریخۆڵە بکات چەوری و شیرینی ژەمە خۆڕاکەکان هەڵمژێت ، بەڵام بەمەرجێک دەبێت لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ ئەو دەرمانانە بەکار بهێنێت .