تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
دەستەی ئەڵمانی بۆکوالێتی خزمەتگوزاریەکان هۆشداری دەدات لەئاراستە کردنی هەوای تەبریدی ئۆتۆمبێل بەرەو ڕووکاری جەستەو بە تایبەتی چاو چونکە ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەوکردنی چاو .
هەروەها ئەگەر جیاوازیەکی زۆر لەنێوان پلەی گەرمی دەرەوەو ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەبوو ئەوا گرفت دروست دەکات بۆ سوڕی خوێن ، شارەزا ئەڵمانەکان ئەڵێن نابێت جیاوازی نێوان ناوەوەو و دەرەوەی ئۆتۆمبێل لە هەشت پلە زیاتر بێت ، بۆ نمونە ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە ٣٠ پلە بوو ، ئەوا لە ناوەوە نابێت لە ٢٢ کەمتر بێت چونکە سوڕی خوێن دەشێوێنێت ، بەڵام ئەو کات و شوێینانەی پلەی گەرمی دەرەوە دەگاتە ٤٠ و زیاتر ئەوە دەکرێ جیاوازیەکە زیاتر بێت نەک هەر ئەوە بەڵکو نابێت ڕێگە بدرێت پلەی گەرمی نێو ئۆتۆمبێل بگاتە سەرو ٢٧ ، چونکە توێژینەوەکان سەلماندویانە لەپلەی ٢٧ و بەرزتردا جەستەی مڕۆڤ توشی داهێزڕان و ماندویەتی دەبێت و مەترسی کەمبونەوەی توانای سەرنج دانی دەبێت و ئەگەری ڕودانی کارەساتی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات ٠