پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كارییه فه‌رمییه‌كانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردوو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و یانه‌كه گرێبه‌ستی شه‌ش یاریزانی واژۆ كرد .
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له قۆناغی داهاتووی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ، یانه‌ی پێشمه‌رگه گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( دیار عه‌لی ناسراو به ( حه‌مكه ) ، عومه‌ر محه‌مه‌د ، شه‌عبان مه‌حمود ، ئاسۆ محه‌مه‌د ، دانه‌ر جه‌لال و حه‌سه‌ن حسێن ) ی ڕاگه‌یاند .
پێگه‌ی یاریزانانی دیاری كرا‌و :
دیار عه‌لی ناسراو به حه‌مكه : هێرشبه‌ر
عومه‌ر محه‌مه‌د : هێرشبه‌ر
شه‌عبان مه‌حمود : یاریزانی هێڵی ناوه‌ند
ئاسۆ محه‌مه‌د : یاریزانی هێڵی ناوه‌ند
دانه‌ر جه‌لال : یاریزانی هێڵی ناوه‌ند
حه‌سه‌ن حسێن : گۆڵپارێز