پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی دوا قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له سێهه‌م ڕۆژی ئه‌و قۆناغه‌دا دوو یاری ئه‌نجام دران .
له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 10 نیسانی 2021 و له یه‌كه‌م یاری دا یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یارییه‌كی ماراسۆنی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی یاریزانانی به‌حری شاری به‌سره بونه‌وه و تێیداو یانه‌ی به‌حری به ئه‌نجامی 3-2 گێم توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه و له یاری دێربی شاری به‌غداد شوڕته‌كان توانیان جه‌یشی هاوشاریان كۆنترۆڵ بكه‌ن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-2 گێم براوه بوون .