پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی مانگانه پۆلێن بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای ئاست و ئه‌نجامی یاریه‌كانیان ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و یه‌كێتیه‌كه ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی بۆ مانگی نیسان ئاشكرا كرد .
له ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان ( فیفا ) هاتووه هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( تونس ، جه‌زائیر ، مه‌غریب ، میسر ، قه‌ته‌ڕ و سعودیه ) له پله‌كانی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی ولاَته عه‌ره‌بیه‌كانن و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پله‌ی حه‌وته‌م دێت و له ڕیزبه‌ندی جیهانی شێره‌كانی ڕافده‌ین پله‌ی 68 ی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌یان گرتووه .