پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوه‌ری یاری كلاسیكۆی نێوان ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌ی دیاری كرد.
بڕیاره شه‌وی شه‌ممه له میانه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30ی خولی ئیسپانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له یاریگای دیستیڤانۆی تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بكات و یارییه‌كه كاتژمێر 10ی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه ماتیۆ لاهوزیان بۆ یاری كلاسیكۆ دیاری كردووه تا داوه‌ری ئه‌و یارییه كات ، شه‌وی ڕابردوو ئه‌و داوه‌ره یاری نێوان بایرن میونخ و پاریس سانجێرمانی به‌ڕێوه برد.
كۆتا كلاسیكۆ كه لاهوز داوه‌ر بووه كلاسیكۆی ساڵی ڕابردوو بوو پێش وه‌ستانی یارییه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه ڕیاڵ مه‌درید 2-0 له نێو یاریگای بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.