تەندروستی
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
دەرمانە گیاییەکان ئەو بەرهەمە ڕوەکییە سروشتیانەن کەبەمەبەستی دروستکردنی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر نەخۆشی و حاڵەتێکی تەندروستی دیاریکراو دەدرێن .
بەکارهێنانی دەرمانی گیایی بەشێکە لە لقی پزیشکی جێگرەوە ، کەئێستا لەبەشێک لە زانکۆو پەیمانگە جیهانیکاندا جێگەی گرنگی پێدانە و لە زۆربەی وڵاتانیش لەچوارچێوەی پزیشکی میللیدا بە شێوەی جیاواز پیادە دەکڕێت .
دامەزراوە زانستییە بەنێو بانگەکانی وەک دەزگای خۆڕاک و دەرمانی ئەمەریکی ئامادەنین وەک دەرمان دان بە دەرمانە گیاییەکاندا بنینن ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لەو کەسانەی دەرمانی گیایی بەکار دەهێنن ئاماژە بە کاریگەرییە ئەرێنییەکانیان دەکەن ، لە وڵاتێکی وەک ئەمەریکا ڕێگە نادرێت لەسەر قتویی دەرمانە گیاییەکان بنوسرێ کە ئەوانە دەرمانن ، یان بۆ چارەسەری حاڵەتێکی دیاریکراو بەکاردێن ، بۆ نمونە ئەو دەرمانە گیاییەی دەگوترێ لە خەمۆکیدا بەسودە لێی دەنوسرێ کە جێگرەوەیەکی خۆڕاکییە و سوودی بۆ میزاج هەیە ، نەوەک بنوسرێ دەرمانێکی خەمۆکییە لەگەڵ هەموو ئئەوانەشدا ، ئەوانەی دەرمانی گیایی بە خەڵک دەدەن ، دەبێ پسپۆڕیان لەو بوارەدا هەبێت و دوای وەرگرتنی بڕوانامەی سەلمێندراو مامەڵە بەو دەرمانەوە بکەن ٠