پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوا یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان له نێوان یانه‌كانی برایه‌تی شاری هه‌ولێر و شۆڕیجه‌ی شاری كه‌ركوك ئه‌نجام درا .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی شۆڕیجه‌ی شاری كه‌ركوك یارییه‌كه به‌ڕێوه چوو دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی برایه‌تی میوان توانیان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی برایه‌تی گه‌یشتنه یاری كۆتایی خوله‌كه شان به شانی یانه‌ی ئاشتی شاری سلێمانی .