پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر بۆ خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ستافی سه‌رپه‌رشتیار و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی دیاری كرد .
یانه‌كه متمانه‌ی به ویسام محه‌مه‌د بازگ وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه به‌خشی و هه‌ریه‌ك له ئه‌رسه‌لان جه‌لال به ڕاهێنه‌ر و هه‌رێم بورهان به یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر و كه‌یوان قادری وه‌ك ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێز دیاری كرد .
ئه‌مه‌و پاش دیاری كردنی ستافی مه‌شقی بڕیاره یه‌كه مه‌شقیه‌كانی تیپه‌كه ده‌ست پێبكات و ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی قۆناغی داهاتووی خوله‌كه به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ست پێبكات .