تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
هەندێک نەخۆشی درێژ خایەن هەیە کە جیا لەوەی بۆماوەیی بێت ، ئەگەرێتەوە بۆ مرۆڤ خۆی کە زیاد لەپێویست ئەو خۆراکە بەکاربهێنێت کە ئەویش شەکرە .
زۆرخواردنی شەکر جگە لەوەی مرۆڤ توشی شەکرە دەکات ، هۆیەکیشە بۆ زوو دەرکەوتنی پیریی و هاوکات کۆبونەوی شەکری زۆر لە ورگ و کەمەر ، زیپکەی گەنجیەتی یەکێکە لەگرفتە دیارەکان و کاریگەری دەرونی بەسەر مرۆڤەوە هەیە و زیپکە لە دەم وچاو و مل دێت و ئەو کاتەی ڕەگی موو مادەیەکی چەور دەردەکات لەژێر پێست و خانەکانی پێست هەو دەکەن و بەرز دەبنەوە ، کۆلاجین و ئیلاستین دوو جۆر ڕیشاڵی پڕۆتینین کە هێز بە پێست دەدەن ، بۆیە بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی گلوگۆز و فرەکتۆز لە لەشدا کاری ئەو پڕۆتینانە پەکی دەکەوێت و لە چالاکردنی شانەکان دەوەستن ، بۆیە کەڵەکەبوون و نەرمی پێست ڕوودەدات و لۆچ دروست دەبێت ٠
ئەو ئەنسۆلینەی دوای خواردنی شەکرێکی زۆر دەردەدرێت وا لە لەش دەکات کە شەکرەکە بەشێوەی چەوری ئەمبار بکات و ئەوەش قەڵەوی دروست دەکات لە پیاواندا بە ڕێژەیەکی زۆر لە ورگدا کۆدەبێتەوە و
لە ئافرەتانیش لە کەمەردا ٠