37 خاڵی‌ تۆمار كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌ چوارچێوه‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق و له‌ یه‌كه‌م یاری‌ ئه‌و قۆناغه‌دا هه‌ردوو تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ جه‌یش و غاز جنوب به‌ یه‌ك گه‌یشتن و دوایی‌ بردنه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ غاز به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گێم له‌ یاریه‌كه‌دا و دیاری‌ كردنی‌ باشترین یاریزانی‌ یارییه‌كه‌ عه‌لی‌ ساحب یاریزانی‌ پێگه‌ی‌ دووی‌ یانه‌ی‌ جه‌یش به‌ تۆماردنی‌ 37 خاڵ توانی‌ ببێته‌ باشترین یاریزانی‌ یارییه‌كه‌ .

عه‌لی‌ ساحب له‌م وه‌رزه‌ به‌رگی‌ یانه‌ی‌ جه‌یشی‌ پۆشی‌ و بووه‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجی‌ بینه‌رانی‌ یارییه‌كان و به‌ ئاستێكی‌ به‌رز بینراوه‌ .


PM:08:45:07/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌