پێشمه‌رگه سپۆرت -
دووه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا كۆیه‌ی حاجی قادر میوانداری له شه‌قلاَوه‌ی ڕه‌نگین كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز له‌لایه‌ن یاریزانانی هه‌ردوو تیم سه‌رئه‌نجام هێرشه‌كانی یاریزانانی هێرشبه‌ر نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌كدی بهه‌ژێنن و یاریگه‌یان به خاوێنی و به بێ گۆڵ جێهێشت .
هه‌ر له یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه و دووه‌م یاری ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سه‌ید سادق له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی ئاڵتون كۆپری كردوو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شیان به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .