پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دوا ڕۆژی ململانێكانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق و بۆ ئاستی كچان ، كیژانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز ببینرێن پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان 106 خاڵیان كۆكرده‌وه پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له هه‌مان ئاست یانه‌ی جنسیه به پله‌ی یه‌كه‌م هات و پله‌ی سێهه‌میش بۆ كچانی یانه‌ی دیوانیه بوو به 96 خاڵ .
له سه‌ر ئاستی لاوان كچانی پێشمه‌رگه به سێ كیژه یاریزان له ته‌واوی یاریه‌كان به‌شدار بوون و توانیان جامی سێهه‌می له‌سه‌ر ئاستی تیم به‌ده‌ست بهێنن .
به ڤیدۆ : ساتی وه‌رگرتنی جامی دووه‌م و سێهه‌م له لایه‌ن هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر نزار ئه‌كره‌م و ڕه‌نجده‌ر قادر .