سومه‌یه‌ و هاوڕێكانی‌ براوه‌ بوون




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ دووه‌م قۆناغی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ تۆپی‌ پێی‌ یاریگه‌ی‌ كراوه‌ی‌ كچان كه‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ عێراق سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات ، تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ كچانی‌ یانه‌ی‌ نه‌فت شیمال یه‌كه‌م یاری‌ خۆیان له‌ دووه‌م قۆناغی‌ خوله‌كه‌ ئه‌نجام داو بوونه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ بیلادی‌ .

یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 1:30 خوله‌ك و به‌ به‌هێزی‌ ده‌ستی‌ پێكردوو كچانی‌ یانه‌ی‌ نه‌فت توانیان كۆنترۆڵی‌ یاریگه‌ بكه‌ن دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا كۆتاهاتنی‌ كاتی‌ یاسایی‌ 5 گۆڵيان تۆمار كرد‌ و بردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ نرخيان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ نازناوی‌ خوله‌كه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن .



PM:08:32:06/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌