چەند جۆڕێک خواردن کە ڕێگرن لە گیرانی‌ دەماری خوێن



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

هەر یەکێک لە ئێمە ئامانجی‌  ئەوەیە  خاوەن تەندروستیەکی‌ باش بێت و توشی‌ نەخۆشییە درێژ خایەنەکان نەبێت وەک نەخۆشی‌ شەکرە و  بەرزی‌ پەستانی‌ خوێن و گیرانی‌ مولولە و دەمار و شادەمارەکانی‌ خوێن .

چەندین خۆڕاکمان  هەیە  کە ڕێگرن و یارمەتیمان دەدات کە  تەندروست  بژین و  تەندروست بخۆین ، یەکێک لەو خۆڕاکانە  ئەڤۆگادۆیە  توێژینەوەکان  سەلماندویانە  خواردنی‌ ڕۆژانەی‌ ئەڤۆگادۆ دەبێتە هۆی‌  کەمکردنەوەی‌  چەوری‌ جۆری‌ خراپ بە ڕێژەی‌ له‌ سه‌دا 22 وه‌ دەبێتە هۆی‌  بەرزکردنەوەی‌  چەوری‌ جۆری‌ باش  بەڕێژەی‌ سه‌دا 11  .

بڕۆکلی‌  کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان  ڕێگری‌ دەکات لە ڕەقبونی‌  دەمارەکان ، دارچینی‌  خواردنی‌  یەک کەوچک لە دارچینی‌  دەبێتە هۆی‌  دابەزاندنی‌  ڕێژەیی‌ کۆلیسترۆڵی‌ ناو خوێن ، لەگەڵ ڕێگری‌ کردن  لە گیرانی‌ دەمارەکان ،   دارچینی‌ دەوڵەمەندە بە  دژە ئۆکسید کە ڕێگری‌  دەکات لە  دروستبونی‌ نەخۆشی‌  شێرپەنجەو پیربوون ، قاوە  توێژینەوەکان  ئاماژە بەوە دەکەن  کە خواردنەوەی‌ قاوە  مەترسی‌ توشبوون بە  نەخۆشیەکانی‌ دڵ بە ڕێژەی‌ سه‌دا 20 کەم دەکاتەوە ٠

بۆیه‌ گرنگه‌ هه‌مووان پابه‌ندی‌ ئه‌و ڕێنمايیانه‌بین كه‌ پسپۆڕانی‌ خۆراك ڕێنوێنیمان ده‌كه‌ن و گرنگی‌ به‌ ته‌ندروستی‌ خۆمان بده‌ین .


PM:08:13:06/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌