پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی ئه‌نجام دا .
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له دوا قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه پێنج تیپی باله‌ی یانه‌كانی كوردستان و عێراق تێیدا به‌شدارن ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه گه‌شتی شاری به‌غدادیان كردوو دوایی گه‌یشتنی شانده‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شقی ئاماده‌كاریان له هۆڵی یانه‌ی سه‌ناعه ئه‌نجام دا .
بڕیاره یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دوا قۆناغ له ڕۆژی چوار شه‌ممه 7 / نیسانی 2021 و له نێو هۆڵی شه‌عب ده‌ست پێبكات و تێیدا و له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كاندا پێشمه‌رگه‌كان پشویانه و له دووه‌م ڕۆژ و یه‌كه‌م یاری خۆیان ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی غازی به‌سره ده‌بنه‌وه .
خشته‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه :